دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی حەسەن عەلی نەژاد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری تاران دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە

٢٦ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٠:٢٨


هەنگاو: یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی حەسەن عەلی نەژاد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری تاران دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکان لە شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە تاران بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری حەسەن عەلی نەژادیان دەستبەسەر و دوای دەستبەسەرکران بۆ ئورمیەیەیان گواستووەتەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ حەسەن عەلی نەژاد لە بەر دەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە