دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی محەممەد کەریمی‌خا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات

٢٤ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٠٩:٢٨


هەنگاو: دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی محەممەد کەریمی‌خا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ پیشاندانی هەر جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی محەممەد کەریمی‌خا و وێڕای دەستبەسەرکردنی ناوبراو ماڵەکەشیان پشکنیوە.

سەرەڕای تێپەڕینی پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی محەممەد کەریمی‌خا و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراوەتە پاڵ ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە