دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد

هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە نزیکەی ١٠ ڕۆژ پێش، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، تا ئێستا ناڕوونە.

٣٠ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١١:٢٥

 

هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە نزیکەی ١٠ ڕۆژ پێش، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، تا ئێستا ناڕوونە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هاووڵاتیەکی خەڵکی مەهاباد بە  ناوی "ئیدریس شەریفی" تەمەن ٣٢ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیتلاعاتی سپا بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ئیدریس شەریفییان دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستووەتەوە.

دوای تێپەربوونی ٩ ڕۆژ لە دەستبەسەرکانی ئیدریس شەریفی هۆکار یان هۆکارەکانی  دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی دیار نین.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە