دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی کۆتۆل

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

٩ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٤:٣٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی بە ناوی شەمسەدین نووری تەمەن ٢٧ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری سەڵماس دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکانی بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، شەمسەدین نورییان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

شایانی باسە شەمسەدین نوری تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “گوگرد”ە.

تا کاتی نوسیینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و هۆکارەکانی دەستبەسەکرانی ناوبراو لەبەر دەست دا نیە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە