دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی مەهابادی

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد حەفتەی ڕابردوو هاووڵاتییەکی دیکەیان دەستبەسەر کردووە. حەفتەی ڕابردوو حەفت هاووڵاتیی دیکەی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.

٢٢ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٨:٤٨

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد حەفتەی ڕابردوو هاووڵاتییەکی دیکەیان دەستبەسەر کردووە. حەفتەی ڕابردوو حەفت هاووڵاتیی دیکەی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە (١٥ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٦ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی “فەتاح ئەلیاسی” و کوڕە تەمەن ٢٤ ساڵەکەیان بە ناوی “بێهنام ئەلیاسی” دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە لە کاتی دەستبەسەر کردنی بێهنام، ناوبراویان  لە پێش چاوی بنەماڵەکەی داوەتە بەر لێدان و کوتان.

سەرەڕای تێپەڕینی هەشت ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، چارەنووسی نادیارە.

حەفتەی ڕابردووش لانیکەم ٧ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە