دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار

هەنگاو:چارەنووسی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە مانگێک پێش دەستبەسەر کراون نادیارە.

٢٦ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٢:٥٣

 

هەنگاو:چارەنووسی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە مانگێک پێش دەستبەسەر کراون نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆتایی مانگی پووشپەڕی ٢٧١٩ (ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار پێنج کەسیان بە ناوەکانی ”ئەسکەندەر خزری، ڕێبوار مەلایی، ئیسمائیل بورهانی، ئەمیر تاژ و حوسێن قادری ئەقدەم“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرجەم ئەو کەسانە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.

سەرەڕای تێپەڕێنی یەک مانگ لە دەستبەسەر کرانی ئەو پێنج کەسە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، چارەنووسیان نادیارە و نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە