دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی موعین ئەبووبەکری ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٣ی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەو

٢٤ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١١:٢٦


هەنگاو: هەینی ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی موعین ئەبووبەکری ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٣ی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی موعین ئەبووبەکری و بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.

دوای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی موعین ئەبووبەکری و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ناوبراو، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە