دەستبەسەرکرانی دوو برای خەڵکی بۆکان دوایی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان

هەنگاو: دوو برای خەڵکی بۆکان کە بۆ کار چووبونە هەرێمی کوردستان، دوایی گەڕانەوەیان دەستبەسەر کران.

١٧ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٢:٠٢

 

هەنگاو: دوو برای خەڵکی بۆکان کە بۆ کار چووبونە هەرێمی کوردستان، دوایی گەڕانەوەیان دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” شەوی شەممە(١٦ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ٧ی ژوئیەی ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوایی هێرش بردنە سەر ماڵی دوو برای بۆکانی دەستبەسەریانیان کردووە.

ناسنامەی ئەم دو برایە  (عەزیز ڕەشیدی تەمەن ٢٧ ساڵان و ئامانج ڕەشیدی تەمەن ٢٨ ساڵ) ڕاگێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزەکانی ئیتلاعاتی بۆکان بە بێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو کەسە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.

ئەو دوو هاووڵاتیە بۆکانیە ماوەیەک لەمەو پێش بۆ کار سەردانی شاری سلێمانی کە هەریمی کوردستانیان کردبو و دوایی گەڕانەوەیان دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە