دەستبەسەرکرانی دوو لاوی کورد لە قوروە

هەنگاو: دوو لاوی کوردی خەڵکی قوروە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

١٨ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٢:٥٧

 

هەنگاو: دوو لاوی کوردی خەڵکی قوروە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٦ی مەی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی قوروە دوو لاوی کوردیان بە ناوەکانی داریوش خالیدیان و موحسین سەعیدی دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو لاوە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگادار بوونی لە چارەنووسیان بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکار یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەم دوو لاوە و هەروەها ئە وتۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراوەتە پاڵیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە