دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە بۆکان

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی دیکە لە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

٢ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٠:١٠

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی دیکە لە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی رۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییە ”هەژار عەباسی“ خەڵکی ئاوایی گوگجلی و“ مەنسور شاروان“ خەڵی ”براییم ئاوا“ راگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە