دەستبەسەرکرانی زیاتر لە ٢٠٠٠ هاووڵاتیی کورد لە ساڵی ٩٦ دا

هەنگاو: ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە ساڵی ٩٦ی هەتاویدا، ٢ هەزار هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

١٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٠:٣٠

 

هەنگاو: ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە ساڵی ٩٦ی هەتاویدا، ٢ هەزار هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە ساڵی ٩٦ی هەتاویدا، هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران، زیاتر لە ٢ هەزار هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە کە تەنیا ناسنامەی ٦٩٨ کەسیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

هێرش بۆ سەر بینای پەرلمانی حکوومەتی ئێران لە تاران، ڕێفراندۆمی باشووری کوردستان، ناڕەزایەتیی جەماوەری بە کوشتنی کۆڵبەران و سەرهەڵدانی جەماوەریی ئەم زستانە، ئەو هۆیانە بوون کە سەدان هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران، کە ناسنامەی زیاتر لە ١٣٠٠ کەسیان بۆ هەنگاو ڕوون نییە.

ئامارەکانی “هەنگاو” دەری دەخەن کە لەو ٦٩٨ کەسەی کە ناسنامەیان ڕوون بووەتەوە، ٤٧٠ کەس بە تۆمەتی سیاسی، ١٠٥ کەس چالاکیی مەدەنی، ٩٢ کەس چالاکیی بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی، ٢٢ کۆڵبەر و کاسبکار و هەروەها ٦ چالاکیی كرێکاریی دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەو کەسانە، ٤١ ژن، ٣٢ چالاکیی خوێندکاری و ٣٠ چالاکیی ڕۆژنامەنووسی یان سووسیال مێدیا بوون.

 

بڵاوکردنەوەی ئەم ئامارە، بە مەرجی ئاماژەدان بە سەرچاوە، ” هەنگاو ” ڕێگەپێدراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە