دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی کورد لە شارەکانی پیرانشار، کامێران و روانسەر

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم سێ هاووڵاتی لە شارەکانی پیرانشار، کامێران و ڕوانسەر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

٢٠ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٠:٣٦

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم سێ هاووڵاتی لە شارەکانی پیرانشار، کامێران و ڕوانسەر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕێبەندان ٢٧٢٠ (٧ی فێڤریەی ٢٠٢١) هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “تەها ئەتەش ئەفروز” لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی سێشەمە ١٤ی ڕێبەندان (٢ی) هاووڵاتیەکی خەڵکی گوندی “ئەشکەفتان” سەر بە ناوچەی موچشی کامێران بە ناوی “جوامێر زاهیدی” لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە و هیچ زانیارییک لەسەر چارەنووسی لە بەردەست نیە.

هەمان ڕۆژ هاووڵاتیەکی خەڵکی ڕوانسەر بە ناوی “فارۆق خوداکەرەمەی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و ڕۆژی دواتر ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە