دەستبەسەرکرانی سێ هاوڵاتیی کورد لە شنۆ

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری شنۆ ٣ هاووڵاتیی وکردیان دەستبەسەر کرد.

١٠ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٤:١٥

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری شنۆ ٣ هاووڵاتیی وکردیان دەستبەسەر کرد.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ، ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتیەک بە ناوی “ئومید قادر سەکینە” دانیشتوویی ئاوایی تاچیناوێی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.

لەلایەکی دیکەوە ئەم هێزانە ئەمڕۆ یەکشەممە (١٠ی پوشپەڕی ٢٧١٨/ ١ ژوئیەی ٢٠١٨) هێرشیان کردەتە سەر ماڵی هاووڵاتیەک بە ناوی “دڵشاد فەقی زادە” دانیشتووی تاچیناوێ و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

ئەو هێزانە ڕۆژی ڕابردووش هێرشیان کردووەتە سەر ئاوایی قەرەسەقەل و برایەکی بەندکراوی سیاسی هیدایەت عەبدوڵاپوور، بەناوی فەرهادیان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ هاووڵاتیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران دەستبەسەر کراون.

هەروەها هەواڵەکان باس لەوە دەکەن ئەو هێزانە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی چەند کەسی دیکە بەڵام نەیانتوانیوە دەستبەسەریان بکەن.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە