دەستبەسەرکرانی سێ ئەدمینی کاناڵێکی تێلگرامی لە سەلاسی باوەجانی

هەنگاو:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان، سێ ئەدمینی کاناڵی تێلگرامیان بانگ و دەستبەسەریان کردووە.

٢٨ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٣:٢٣

 

هەنگاو:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان، سێ ئەدمینی کاناڵی تێلگرامیان بانگ و دەستبەسەریان کردووە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دوووشەممە (٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ١١ فێوریەی ٢٠١٩) ئیدارەی ئیتلاعاتی سەلاسی باوەجانی، سێ ئەدمینی کاناڵی تێلێگرامی(هۆز عالی)یان بانگ و بۆ چەندین کاتژمێر دەستبەسەریان کردوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار  لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند “لوقمان بەهرامی،ئەرکان بەهرامی و خەلیل ڕەمەزانی” دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بۆ چەند کاتژمێر دەستبەسەر و ئێوارەی هەمان ڕۆژ ئازاد کراون.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند کە ئەو سێ کەسە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی سیاسی و دژی نیزام بانگ کرابوون، بەڵێنیان لێ سەندراوە کە هەواڵی لەو چەشنە بڵاو نەکەنەوە و ئەگەر ئەوە دووپات بکەنەوە، دەستبەسەر دەکرێن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە