دەستبەسەرکرانی لانیکەم سێ هاووڵاتی لە مەهاباد

هەنگاو: لانیکەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەو شارە دەستبەسەر کراون.

٢٠ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٢:١٨

 

هەنگاو: لانیکەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەو شارە دەستبەسەر کراون.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٧ی دێسامبری ٢٠٢١)، دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی “بیتاس” و دانیشتووی مەهاباد بە ناوەکانی لوقمان مەولانی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەمان ئەحمەدی تەمەن ٣٨ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

هاوکات هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “حاجیعەلی کەند” و دانیشتووی مەهاباد بە ناوی بایزید جەهانگیری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

بە وەتی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ هاووڵاتییە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر و پاشان ماڵەکانیان پشکێندراوە و دەستبەسەر مۆبایلەکانیاندا گیراوە.

شایانی باسە ئەم سێ هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکران گوازراونەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە و هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان لەبەسەردەستدا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە