دەستبەسەرکرانی مامۆستایەکی ئایینی لەلایەن سپای پاسدارنەوە

هەنگاو:هێزەکانی سپای پاسدارانی ئورمیە، مامۆستایەکی ئایینی کوردیان بە تۆمەتی رخنەگردتن لە حکومەت دەستبەسەر کرد.

٢٠ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٤:٣٨

 

هەنگاو:هێزەکانی سپای پاسدارانی ئورمیە، مامۆستایەکی ئایینی کوردیان بە تۆمەتی رخنەگردتن لە حکومەت دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ٦ی فێوریەی ٢٠١٩) هێزەکانی سپای پاسداران لە ئورمیە هێرشیان کردووەتە سەر گوندی”کوڕانە” سەر بە ناوچەی سۆماوبرادۆست و مامۆستای ئایینی ئەو گوندەیان دەستبەسەر کردووە.

مامۆستای گوندی کورانە بە ناوی”عیسا ئازەری” لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران دوای ئەوەی کە دراوەتە بەر لێدان و کوتان دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو مامۆستا بە هۆی ڕخنە لە چەواشە کردنی بابەتە فقهی و مێژوویەکانی سونەکان لەلایەن حکومەتەوە، دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە