دەستبەسەرکرانی مامۆستایەکی زانکۆ لە بۆکان

هەنگاو: لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆ لە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

٢٥ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١١:٢٠

 

هەنگاو: لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆ لە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانەی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان  د.رەشید کرمانج ناسراو بە ڕۆژ کورمانج کوڕی عەبدوڵڵایان  بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دوای دەستبەسەرکردنی د. رەشید کرمانج بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە و سەڕەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نیە.

د. رەشید لە دایک بووی ساڵی ١٣٥١ی هەتاوییە و دوکتۆرای زمان ناسی هەیە و ماوەی چەند ساڵ لە زانکۆی سۆرانی باشووری کوردستان وانەی وتووەتەوە.

 یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی کرمانج بە هەنگاوی ڕاگەیاند: ناوبراو نەخۆشینی شەکرەی هەیە و باروودۆخی جەستەیی باش نیە و ئەم بابەتەش نیگرانی لای بنەماڵەکی دروست کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە