دەستبەسەرکرانی مامۆستایەکی قوتابخانە بە بیانووی خوێندنەوەی شێعری سیاسی

هەنگاو: یەکێک لە مامۆستایانی کورد، کە لە ئاواییەکانی دورووبەری ئورمیە سەرقاڵی وانە وتنەوەیە، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

١٢ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٠:٣٣

 

هەنگاو: یەکێک لە مامۆستایانی کورد، کە لە ئاواییەکانی دورووبەری ئورمیە سەرقاڵی وانە وتنەوەیە، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٨ی رەشەمە/ ٢٧ی فوریەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیتلاعاتی ئورمیە، مامۆستایەکی کوردیان بە ناوی ”پەیمان نەقشبەندی“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە پەیمان نەقشبەندیان بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی خوێندی شێعری حەماسی و سیاسی لە نێو پۆل دەستبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند پەیمان نەقشبەندی دوای دوو رۆژ دەستبەسەر کران و لێکۆلینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە و ئێستا لە بەندی ٣-٤ی ئەو بەندیخانەیە  کە تایبەتە بە ڕاگیرانی بەندکراوانی ئاسایی ڕاگیراوە.

پەیمان نەقشبەندی مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی بووە و لە قوتابخانەی سەرەتایی  ئاوایی“پیرعەلی“ ئورمیە سەرقاڵی وانە وتنەوە بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە