دەستبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی ١٥ ساڵه لە مەهاباد

هەنگاو: مێرمنداڵێکی خەڵکی مەهاباد بە تۆمەتی لایەنگری یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانیەوە دەستبەسەر کراوە.

٢٨ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٠:١٦

 

هەنگاو: مێرمنداڵێکی خەڵکی مەهاباد بە تۆمەتی لایەنگری یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانیەوە دەستبەسەر کراوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەممە ٢٧٢٠ (١٧ی مارسی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی شاری مەهاباد بە بێ نیشاندانی بەڵگەی دەزگای دادوەری، مێرمنداڵێكی ١٥ ساڵیان بە ناوی "پێشەوا ڕەحمانی‌فەر" دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پێشەوا ڕەحمانی‌فەر بە تۆمەتی لایەنگری لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی داڕشتنەوەی ئەم هەواڵە و سەڕەڕایی بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم مێرمنداڵە ١٥ ساڵانە، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە