دەستبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵە لە شنۆ

هه‌نگاو: مێرمنداڵێکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

١٢ سەرماوەز ٢٧٢١، ٢٣:٤٤

 

هه‌نگاو: مێرمنداڵێکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١ی دێسامبری ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “کانی ڕەش” سەر بە شاری شنۆ بە ناوی شارام مەنگوڕ (ئیبراهیمی) تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران شارام مەنگوریان دەستبەسەر کردووە  و دواتر بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە ئورمیە گوازراوەتەوە.

تا کاتی نوسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی شارام مەنگور لەبەردەست نیە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەم پەیوەندییەدا هیچ ئاکامێکی نەبووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە