دەستبەسەرکرانی ناسر دالە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ناسر دالە تەمەن ٣١ ساڵ ڕۆژی هەینی ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدار

٦ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٠:٥٤


هەنگاو: یەکشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ناسر دالە تەمەن ٣١ ساڵ ڕۆژی هەینی ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ناسر دالە خەڵکی گوندی زەنگیاوەێ و دانیشتووی گوندی شیناوێ بووە و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.
هەنگاو زانیویەتی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای دەستبەسەرکردنی ناسر دالە ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایلەکەیدا گرتووە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ناسر دالە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە