دەستبەسەرکرانی ٨ هاووڵاتی لە پاوە لە لایەن ئیتلاعاتی سپای کرماشانەوە

هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان لە شاری پاوە لانیکەم ٨ هاووڵاتیی کوردیان کە سێ کەسیان ژن بوون دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

١٦ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٢٠:٠٧


هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان لە شاری پاوە لانیکەم ٨ هاووڵاتیی کوردیان کە سێ کەسیان ژن بوون دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە ١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٠( ٤ی ئاگووستی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان کە نزیکەی ٥٠ کەس دەبوون پاش گەمارۆدانی ماڵێک لە گەڕەکی فەرهەنگییانی پاوە لانیکەم ٨ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.

تا ئێستا شوناسی یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکان بە ناوی " پەرەستوو حەسەنزادە" خەڵکی پاوە، بۆ هەنگاو روون بۆتەوە. هەروەها هاوژینی پەرەستوو حەسەنزادەش  بەناوی "ئەرسەلان" کە فامیلیەکەی نەزانراوە و خەڵکی سنەیە، یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوەکانە.

چەند سەرچاوەیەک بە رێکخراوی هەنگاویان راگەیاندووە کە ئەو شەش دەستبەسەرکراوەی دیکە کە دوانیان ژنن خەڵکی پاوە نەبوون. یەکێک لە سەرچاوەکان رایانگەیاند کە ئەو شەش کەسە خەڵکی بانە بوون، بەڵام هەنگاو بە شێوەی سەربەخۆ ناتوانێ ئەمە پشتڕاست بکاتەوە.

شایانی باسە ئەو هەشت هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە