دەستبەسەرکرانی ٨٠ هاووڵاتیی کورد لە مانگی سێپتامبری ٢٠١٨

هەنگاو: لەماوەی مانگی سێپتامبر دا لانیکەم ٨٠ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە بە بەراورد لەگەڵ.

٨ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٢١:٤٧

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی سێپتامبر دا لانیکەم ٨٠ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە بە بەراورد لەگەڵ مانگی پێشتر ٨٢٪ زیادی کردووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی مانگی سێپتامبر (٩)ی ئەمساڵی زایینی، لانیکەم ٨٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە ٣ کەسیان ژن و ٧٧ کەسی دیکەیان پیاو بوون.

ڕێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد بە نیسبەت مانگی پێشتر (ئاگۆست) کە ٤٤ حاڵەت بووە، ٣٦ حاڵەت واتە ٨٢٪ بەرز بووەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زیاترین هاووڵاتی لەپارێزگای ئورمیە دەستبەسەر کراون کە ٤٣ حاڵەت بووە، هەروەها ٣٦ هاووڵاتی لەپارێزگای سنە و یەک هاووڵاتیش لە پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کراون.

هەروەها، ٤٠ کەس لەوانەی کە دەستبەسەر کراون چالاکی مەدەنی بوون، ١٨ کەس چالاکی کرێکاری، ١٧ کەس چالاکی سیاسی، ٤ کەس  تۆمەتەکەیان نادیار و کەسێکیش چالاکی مەزهەبی بووە کە دەستبەسەر کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە