دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە پۆلدوختەری لوڕستان

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پۆلدوختەر سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوی ساسان ئیبراهیم نەژاد تەمەن

٩ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٢٠:١٤


هەنگاو: پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پۆلدوختەر سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوی ساسان ئیبراهیم نەژاد تەمەن ٣١ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕەپانی بەهەشتی پۆلدوختەر بە بیانووی ئەوەی کە ساسان ئیبراهیم نەژاد ئازاری پێشنوێژی ئەو شارەی داوە داویانەتە بەر لێدان و کوتان و دواتر دەستبەسەریان کردووە.

سەرەڕای تێپەڕینی یەک حەفتە لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، زانیارییەکی ورد لە سەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ساسان ئیبراهیم نەژاد لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە ساسان ئیبراهیم نەژاد برازای عیزەتوڵڵا ئیبراهیم نەژاد دەرچووی بەشی یاسا و مافی زانکۆی ئەهوازە کە ٢٣ ساڵ پێش لە کاتی هێرشی هێزە ئینتزامییەکان بۆ سەر خوێندکارانی تاران کوژرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە