دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی بەشدار لە مانگرتنی گشتی لە جوانڕۆ

هەنگاو: شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی ناڕازیی کوردی بەشدار لە مانگرتنی گشتی، هەروا درێژەی هەیە.

٣٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٣:٢٧

 

هەنگاو: شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی ناڕازیی کوردی بەشدار لە مانگرتنی گشتی، هەروا درێژەی هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، دوێنێ چوارشەممە (٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ١٨ی ئاوریلی ٢٠١٨)،  هێزە ئەمنیتییەکانی حکوومەتی ئێران، هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی “ئەبووبەکر محەممەدی” لە جوانڕۆ دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.

لە دەستپێکی مانگرتنی گشتی لە شارەکانی بانە، مەریوان، جوانڕۆ و پیرانشار، شەپۆلێکی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی مانگرتوو دەستی پێکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو” کە دوێنێ بڵاو بوویەوە، هێزەکانی  ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شارەکانی بانە، مەریوان و سەقز لانیکەم ١٢ کەسیان دەستبەسەر کردبوو.

بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەنگاو”، ناسنامەی سێ کەس لەو ٦ کەسەی لە بانە دەستبەسەر کراون، رەزا ئەسەدی، موحسین عەلیزادە کوڕی عەلی و ڕزگار رفاهی ڕاگەیەندراوە.

هەروەها لە شاری مەریوان لە چوارڕێیانی شەبڕەنگ، چوار کەس دەستبەسەرکراون کە ناسنـامەی یەکێکیان ئەمیر زاهێد ڕاگەیندراوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سەقزەوە باس لە گیرانی دوو هاووڵاتی کورد لەو شارە دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو، قادر محەممەدنژاد و جەمیل عوسمانی لە شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە