دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٨ ساڵ لە پیرانشار

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە تۆمەتی چالاکی سیاسی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

٢ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٢٣:٢٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە تۆمەتی چالاکی سیاسی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“،  ڕۆژی چوارشەممە (٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ١٨ی ئاوریلی ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە پیرانشار هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و دەستبەسەریان کردووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری پیرانشار ناسننامەی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی ”ڕەحیم حەسەن مەحاڵی“ ناسراو بە ڕەحیم ماشکانی تەمەن ٤٨ ساڵ ڕاگەیاندووە.

یەکێک لە نزیکانی ئەو بنەماڵەیە بە هەواڵنێری ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند کە هێزە ئەمنیەکان بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردوەتە سەر ماڵ ناوبراو و بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاریک یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەریان کردوە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی حوسین مەحاڵی و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، چارەنووسی نادیارە و نازانرێ کە لە کوێ ڕاگیراوە.

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە