دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٢ ساڵ لە پیرانشار

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

١٠ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٢٣:٤٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە  ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١ی جولای ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "گەرگولی سەروو" بە ناوی "محەمەدتاهیر ئەلیاسی" تەمەن ٥٢ ساڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری و لەکاتی کاری جووتیاری ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەردەستدا نیە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی لەم پەیوەندیەدا هیچ ئاکامێکی نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە