دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا

هەنگاو، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت لە گوندی سلێن سەربە شاری سەوڵاوا، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو گوندەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

١٤ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١١:٢٦


هەنگاو، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت لە گوندی سلێن سەربە شاری سەوڵاوا، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو گوندەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٣ی مەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەوڵاوا هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی “عەبدووڵڵا ئەدوایی” لە گوندی سلێن و دەستبسەریان کردووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکەی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نیشان دانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی درگا و شیشەی ماڵی ئەو هاووڵاتییەیان شکاندووە و عەبدووڵڵا ئەدواییان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کردوە.


عەبدووڵا ئەدوایی زستانی ساڵی ٢٧٢٨ (ژانویە ٢٠١٩) لەگەڵ پێنج کەسی دیکەی خەڵکی ئاوایی سەلین دەستبەسەر و هاوینی سآڵی دواتر لەلایەن دادگای شۆرشی مەریوانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ “پژاک” حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە