دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ڕەحمەت ئابجامە ڕۆژی چوارشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ ش

٢ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٠٨:٤٢


هەنگاو: پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ڕەحمەت ئابجامە ڕۆژی چوارشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ڕەحمەت ئابجامەیان لە شوێنی کارەکەی کە لە گۆڕەپانی "ئیستقلال"ی مەهاباد هەڵکەوتووە و بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا بە هەنگاوی وت: "هێزە ئەمنییەکان داوای دەستبەسەرکرانی ڕەحمەت ئابجامە کە خێزاندار و باوکی منداڵێکیشە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر هەندێک کەرەستی تایبەتیی ناوبراودا گرتووە."

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ڕەحمەت ئابجامە و هەروەها ئەو ناوەندەی کە دەستبەسەری کردووە و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە