دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران لە بانە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران دوای گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٢٠ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١٠:٢٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران دوای گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەزبەر ٢٧٢١ (٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، هاووڵاتیەکی خەڵکی کامێران بە ناوی سامان محەمەدی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێنی نادیار گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سامان محەمەدی پێشتر بۆ ماوەیەک ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و دوای جیابوونەوە لەم حیزبە لە رێگەی سنووری بانه خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی سامان محەمەدی لەبەردەستدا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە