دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە

لە درێژەی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی بۆکانەوە، عەلی فارووقی تەمەن ٤٠ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٤ی ئاگۆ

٢٥ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٠٩:٣٢


هەنگاو: سێشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

لە درێژەی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی بۆکانەوە، عەلی فارووقی تەمەن ٤٠ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکانی بۆکان، عەلی فارووقیان بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە شوێنی کارەکەی لە گەڕەکی میراوا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

عەلی فارووقی خەڵکی گوندی چوار دیوار و ئەندازیاری بیناسازییە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دراوەتە پاڵ عەلی فارووقی لەبەردەستدا نییە.

شایانی باسە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لانی کەم ٦ هاووڵاتی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە