دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە خوراسان

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد کە خوراسان کە پێشتر بە تۆمەتی پشتگیری ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان دەستبەسەر .

٢٤ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٠:٢٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد کە خوراسان کە پێشتر بە تۆمەتی پشتگیری ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان دەستبەسەر و حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، مەنسوور فەرەج زادە کوڕێ ڕەجەب، هاووڵاتیی خەڵکی شاری قوچان سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوە، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی مەشهەد کراوە.

مەنسوور فەرەج زادە تەمەن ٢٩ ساڵ مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران لەلایەن دادگای شۆڕشی قووچانەوە حوکمی ٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕەزبەری ٢٧١٦ و دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەستبەسەر و پاش دوو مانگ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگاه، ئازاد کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە