دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری شیراز

هەنگاو: حەوتووی ڕابردوو هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری شیراز دەستبەسەر و تا ئێستە لە دەستبەسەرگە ڕاگیراوە.

١٥ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١١:٥٤

 

هەنگاو: حەوتووی ڕابردوو هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری شیراز دەستبەسەر و تا ئێستە لە دەستبەسەرگە ڕاگیراوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٠ی بانەمەڕی ۲۷۲۱ (٣٠ ئاوریلی ٢٠٢١) هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "سیرووس مەولوودی" لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شیراز دەستبەسەر کراوە.

سیروس مەولودی تا ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شیراز ڕاگیراوە و ناوەندە ئەمنییەکان بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا مافی بینینی بنەماڵەکەی و هەروەها هەبوونی پارێزەری نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە