دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە ئورمیە

هەنگاو: هاووڵاتیەکی کورد کە کۆتایی مانگی گەلاوێژ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئورمیە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

١٠ خەرمانان ٢٧١٩، ٠٩:٢٤

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی کورد کە کۆتایی مانگی گەلاوێژ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئورمیە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ٢٧١٩(١١ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی حوسینە سەربە ناوچەی سۆمای برادۆستی ئەو شارەیان بە ناوی عەلی سەعیدی دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی سەعیدی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کورستانیەکانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

عەلی سەعیید دوای سێ حەفتە لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بۆ بەندیخانەی ناوەندەیی ئورمیە گوازرایەوە.

ئەو هاووڵاتیە کوردە لە بەندی ٣-٤ ناسراو بە بەندی تاوانە ئاساییەکانی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە