دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئەو شارەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرا.

١٤ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٨:٥٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئەو شارەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٣ی جۆزەدانی ٢٧١٩ / ٣ی ژوئەنی ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ”نمنجێ“ی سەر بە پیرانشار دوای ئەوەی بانگ کراوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەید ئیدریس دوو ڕۆژ پێشتر لە نزیک گوندی پەسوێ دوای ئەوەی مۆبایلەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پشکێنراوە دەستی بەسەردا گیراوە و ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژی دووشەممە سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات بکە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئیدریس بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

سەید ئیدریس کەسرەوی باوکی دوو منداڵە و بنەماڵەکەی هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵ هیچ زانیارییەکیان لە سەر چارەنووسی ناوبراو نیە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە