دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار

هەنگاو:هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، لاویکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.

١١ خەرمانان ٢٧١٩، ٠٩:٣٦

 

هەنگاو:هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، لاویکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  شەوی یەکشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧١٩(١ی سپامبری ٢٠١٩)لاوێکی کوردی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “مەولوود ڕەسووڵپور” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێیکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەولوود لە شەقامی ئازادی پیرانشار و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە