دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەکی خەڵکی خۆی

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری خۆی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٢٧ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٣:٤٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری خۆی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، ڕۆژی دووشەممە (٥ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ٢٥ی مارسی ٢٠١٩) هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری خۆی سەر بە پارێزگای ئورمیەیان بە ناوی ”شوعەیب دەرویش زادە“ دەستبەسەر کردووە.

شوعەیب دەرویش زادە خەڵکی ئاوایی” حەبشی سەروو” ناوچەی قوتوری شاری خۆی و لە بازگەی ئاوایی”سنجی” سەربە شاری سەڵماس دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و لەو کاتەوە لە دەستبەسەرگەی کاتی شاری سەڵماس ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە