دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەکی خەڵکی سنە

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی سنە کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

١٩ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٤:٤٢

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی سنە کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١٨ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٨ی مەی ٢٠١٨)، فەردین عەیوەزی هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر سەربە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، دوای بانگکرانی بۆ بەشێ جێبەجێ کردنی حوکمەکانی دادگای سنە، دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

فەردین عەیوەزی لە ڕێکەوتی ١٢ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧١٧ (مارسی ٢٠١٧) ، دەستبەسەر و لەلاین دادگای شۆرشی سنەوە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوە لە ڕێگەی هاوکاری لە گەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران، حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە