دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەکی دیکە لە کرماشان

هەنگاو:هاووڵاتیەکی دیکەی خەڵکی کرماشان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

١٠ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢٠:١٠

 

هەنگاو:هاووڵاتیەکی دیکەی خەڵکی کرماشان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ٢١ی ژانویە ٢٠١٨) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان چالاکێکی مەدەنییان بە ناوی ”عەلی جەهانفەر“ ناوسراو بە بەرزان دەستبەسەر کردووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی جەهانفەر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند کە جەهانفەر ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دەستەبەسەر و بنەماڵەی ناوبراو تا ئێستا نەیانتوانیوە چاویان پێ بکەوەێت.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە