دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەکی کورد لە ئورمیە

هەنگاو: هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی ئورمیە کە پێشتە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەراندی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

٢٥ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١١:١٩

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی ئورمیە کە پێشتە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەراندی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو (١٨ی بانەمەڕێ ٢٧١٩ / ٨ی مەی ٢٠١٩) محەمەد عەسری هاووڵاتی خەڵکی ئورمیە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە گوازرایەوە.

محمەد عەسری ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و دوای دوو مانگ ئازاد کرا، ناوبراو دواتر لەلایەن دادگای شۆرشی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران، حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

حوکمی بەندکرانی ناوبراو لە دادگای پێداچوونە  کەم کرایەوە بۆ یەک ساڵ و لە ئێستا لە بەندی ٤-٣ بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە ڕاگیراوە و ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە