دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتی لە گوندی مەلقەڕنی سەقز

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی گوندی مەلقەڕنی سەقز دەستبەسەر کران و بەمەش ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەم گوندە گەیشتە پێنج کەس.

١٥ سەرماوەز ٢٧٢١، ٠٦:١٥

 

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی گوندی مەلقەڕنی سەقز دەستبەسەر کران و بەمەش ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەم گوندە گەیشتە پێنج کەس.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٥ی دێسامبری ٢٠٢١)، لانیکەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی مەلقەڕنی سەقز بە ناوەکانی محەمەد فەدەوی ٢٣ ساڵە، زانکۆ مەسعوودی ٢٢ ساڵە،  و ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی ٣٢ ساڵە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری ئەم سێ کەسەیان دەستبەسەر کردووە و پاشان ماڵەکانیشیان لەلایەن ئەو هێزانەوە پشکنراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم سێ کەسە لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی خەزەڵوەر (١١ی نۆڤەمبر)، دوو کەسی دیکەی خەڵکی هەمان گوند بە ناوەکانی عەبدوڵڵا مەهجوور تەمەن ٥٥ ساڵ و ئامۆزاکەی بە ناوی محەمەد مەهجوور تەمەن ٣٦ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون و هەتا ئێستاش لە دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە