دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی بۆکان، شنۆ و جوانڕۆ

هەنگاو: پێنج هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی بۆکان، شنۆ و جوانڕۆ دەستبەسەر کران و بەمەش لە سەرەتای مانگی پووشپەر تا ئێستا ٢٧ هاووڵاتیی کورد لەل

١٧ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٤:٥٢


هەنگاو: پێنج هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی بۆکان، شنۆ و جوانڕۆ دەستبەسەر کران و بەمەش لە سەرەتای مانگی پووشپەر تا ئێستا ٢٧ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دوشەممە ١٦ی پووشپەری ٢٧٢٠ (٦ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، دوو برای دانیشتووی گەرەکی ئەمیراوای ئەو شارەیان بە ناوی “ئەحمەد ناسری” و “جەلال ناسری”یان دەستبەسەر کردووە.بە وتەی سەچاوەیەکی ئاگادار، جەلال ناسری دوای چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئازاد کراوە ئەحمەد ناسری بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات گوازراوەتەوە.


لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان کەسێکی دیکەیان بە ناوی ئیبراهیم ڕەحمانی لە هەمان گەڕەک دەستبەسەر کردووە.

هەمان ڕۆژ هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی “ئەبوبەکر بیلال” دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم پێنج هاووڵاتی لەو شارە دەستبەسەر کراون.


هەروەها، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی فاتێح محەمەد خانی خەڵکی جوانڕۆ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە. هەواڵنێری هەنگاو لە شاری جوانڕۆ ڕایگەیاندووە ناوبراو ئەمڕۆ براوەتە دادگا و لە حاڵێکدا ٨ کەس لە هێزە ئەمنییەکان لەگەڵی بوون بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای مانگی پووشپەوەڕەوە (١٧ڕۆژ) لانیکەم ٢٧ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە