دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی و بواری مافەکانی ژنان لە سنە

هەنگاو: لەبەرەبەری رۆژی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان، سەیران سەعیدپوور چالاکی مەدەنی و ژنان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

١٩ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٥:٣٠

 

هەنگاو: لەبەرەبەری رۆژی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان، سەیران سەعیدپوور چالاکی مەدەنی و ژنان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە رۆژی پێنجشەممە (١٦ی رەشەمەی ٢٧١٨ / ٧ی مارسی ٢٠١٩)، سەیران سەعیدپوور چالاکی مەدەنی و ژنانیان چەندین جار بانگهێشت کردووە، بەڵام ناوبراو حازر نەبووە سەردانی ئیتلاعات بکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند دوای ئەوەیکە سەیران ئامادە نەبووە سەردانی ئەو ناوەندە ئەمنییە بکات، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، کاتژمێر ١١ی شەو هێرشیان کردووەسەر ماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کردووە.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند سەیران تا کاژمێر ٢ی شەو لەو ئیدارەیە ڕاگیرواە و دواتر و دوای ئەوەی بەڵێنییان لێ وەرگرتووە کە بەشاری ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە ٨ی مارس نەکات ئازاد کراوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی سەعییدپور لەوبارەوە بە هەنگاوی راگەیاند: “هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە سەیرانیان راگەیاندووە کە بۆ جارێکی دیکە حوکمی دەستبەسەرکرانی دەردەچێت”.

سەیران سەعییدپور چالاکی ناسراوی خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر و دانیشتووی سنەیە کە لە ماوەی ساڵانی رابردوو چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە بانگ کراوە و وێڕای لێپرسینەوە هەڕەشەی لێکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە