دەستبەسەرکرانی چالاکێکی کرێکاری لە سنە

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە چالاکێکی کرێکاریان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

٢٥ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٠:٢٠

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە چالاکێکی کرێکاریان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧١٩(١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە یەکێک لە چالاکانی کرێکاری ئەو شارەیان بە ناوی فەرامەرز شەریعەتی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

فەرامەرز شەریعەتی لە شوێنی کارەکەی و بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی نارەزایەتی دژبە هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژاوا، دەستبەسەر کراوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تا ئێستا ٥ هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە بە هۆی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێرانەوە،دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە