دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سنە، ئورمیە و کامێران

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتی کورد لە شارەکانی سنە، ئورمیە و کامێران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسە

١٣ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١١:١٨

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتی کورد لە شارەکانی سنە، ئورمیە و کامێران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵای خەڵکی گوندی “مێراو” سەربە شاری سنە بە ناوەکانی “کەیهان شیرینی” تەمەن ٢١ ساڵ و “بەهرام قاسمی” تەمەن ٣٥ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوینی نادیار گوازراونەتەوە.

بە وەتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

لەلایەکی دیکەوە، هاوڵاتیەکی خەڵکی دزەی مەرگەوەری ئورمیە بە ناوی شەهریار پورعەلی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەهریار پورعەلی کە پێشتریش لە کاتی کۆڵبەری دەستبەسەر کرابوو، بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیی یاسای لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کراوە.
هەروەها، هاووڵاتیەکی خەڵکی گوندی “تەختی زەنگی” سەر بە شاری کامیاران بە ناوی “رۆستەم ئیبراهیمی” ماوەیەک لەمەو پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.
چارەنووسی ئەو چوار هاووڵاتیە کوردە و شوێنی ڕاگیرانیانیان تا ئێستا ڕوون نیە و هەوڵی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە