دەستبەسەرکرانی چوار کۆڵبەر لە ئورمیە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئورمیە لە کاتی کۆڵبەری لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

٢٩ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٠:٥٤


هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئورمیە لە کاتی کۆڵبەری لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠(١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێکیان بە ناوی شەهریار پورعەلی لە سنوورەکانی ئورمیە دەستبەسەر کردووع.


شەهریار پورعەلی خێزاندار و خەڵکی دزەی مەرگەوەر بووە و دوایی دەستبەسەرکرانی گوازراوەتەوە بۆ ئەکێک لە دەستبەسەرگەکانی هێزە ئینتزامییەکان.


هەمان ڕۆژ سێ کۆڵبەری دیکە بە ناوی پەرویز محەمەدی، جەعفەر محەمەدی و سامی محەمەدی کە هەموویان خەڵکی گوندی باوان بوون لە کاتی کۆڵبەریدا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران دەستبەسەر کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە