دەستبەسەرکرانی کچە خوێندکاری کورد لە کەرەج

هەنگاو: کچە چالاکی خوێندکاریی کوردی دانیشتووی کەرەج، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

١٨ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٢٢:٣١

 

هەنگاو: کچە چالاکی خوێندکاریی کوردی دانیشتووی کەرەج، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی پێنج‌شەمە (١٤ی پووشپەڕی ٢٧١٨/ ٥ی ژوئیەی ٢٠١٨)، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری کەرەج کچه چالاکی مەدەنی و خوێندکاری کوردیان بەناوی مریەم فەرەجی دەستبەسەر کردووە.

مریەم فەرەجی تەمەن ٣٣ ساڵ و خوێندکاری رشتەی پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکان و بەرپرسی بەشی دارایی دامەزراوەیەک لە شەهریاری کەرەج بووە کە رۆژی ١٢ی  بەفرانبار هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکان بەدژی حکومەت بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دەستبەسەر و لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین راگیرابوو.

دانیشتنی دادگایی کردنی لە رێکەوتی ١٩ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلاب بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەحمەدزاده بەڕێوەچوو، کە بە ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری و هەروەها رێگری کران بۆ ماوەی ٢ ساڵ لە چوونە دەرەوەی بۆ ئێران حوکم درا.

مریەم فەرەجی لە کاتێکدا چاوەڕوانی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە لەسەر حوکمەکەی بوو کە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراو و هەنووکە چارەنووسی نادیارە.

پاش تێپەڕینی ٥ رۆژ لە دەستبەسەر کرانی و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکاری، چارەنووسی نادیارە و ئەگەری ئەوە هەیە کە بۆ جێبەجێ کردنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرابێت.

مریەم فەرەجی خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاوی کرماشان و دانیشتووی شاری کەرەجە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە