دەستبەسەرکرانی ٩ کەس لە چەندین شاری کوردستان

هەنگاو:هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی پیرانشاریان دەستبەسەر کردووە. هەروەها پێنج هاووڵاتی دیکەش ل.

٣ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٤:٢٧

 

هەنگاو:هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی پیرانشاریان دەستبەسەر کردووە. هەروەها پێنج هاووڵاتی دیکەش لە شارەکانی نۆدشە، ئیلام، ئورمیە و خۆی دەستبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کۆتایی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار چوار هاووڵاتی دیکەی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە پیرانشار، ناسنامەی ئەو چوار هاووڵاتییەی کە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە: 

١-سەید لوقمان تاهری ٤٥ ساڵ ٢-سەید موسلح تاهری ٥٠ ساڵ ٣- سەید ڕەحیم (تراکتور ساز) ٤-ئەحمەد قەڵاتە ڕەش کە دوای دەستبەسەر کردنیان بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراونەتەوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چوار هاووڵاتی دیکەی خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر کرابوون.

لەلایەکی دیکەوە رۆژی یەکشەممە (٢ی بەفرانبار ١٣٩٧/ ٢٣ی دسامبر ٢٠١٨) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام لاوێکیان بە ناوی “ئەمیر بەرکەتی” لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی فارابی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هەروەها هەمان شەو، هێزە ئەمنیەتیەکانی ئێران لە سێ ڕێیانی شاری پاوە، هاووڵاتیەکیان بە ناوی “جەهانگیر مەحموودی” کوڕی حەبیبوڵڵا دەستبەسەر کردووە.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو سێ هاووڵاتی دیکە لە شارەکانی خۆی و ئورمیە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە