دەستبەسەرکرانی ئەندامێكی دیکەی حیزبی وەحدەتی میللی، ٥١ کەس لە پارێزگای سنە دەستبەسەر کراون

هەنگاو:یەکێکی دیکە لە ئەندامانی حیزبی وەحدەتی میللی لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

٥ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٣:١٣

 

هەنگاو:یەکێکی دیکە لە ئەندامانی حیزبی وەحدەتی میللی لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پویا ئەحمەدی، بەرپرسی پەروەردەی حیزبی وەحدەتی میللی لقی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە (١ی ڕەشەمە ٢٧١٨/ ٢٠ فێوریەی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ئاوایی باینچو، دەستبەسەر کراوە.

دوای تێپەربوونی چەند رۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو چالاکە سیاسیە، تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنوسی ناوبراو لە بەردەستدا نیە.

لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا  لانیکەم ١٣ ئەندامی حیزبی وەحدەتی میللی لقی کوردستان لە شارەکانی سنە، کامیاران، مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینیەوە، لانیکەم ٥١ هاووڵاتی کورد لە پارێزگای سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە