دەستبەسەرکراوانی رەبەت گوازرانەوە بۆ ئورومیە

هەنگاو: سێ ‌هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی "رەبەت"ی سەردەشت کە سەرەتای ئە حەوتوویە و هاوکات لە گەڵ شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی ئەم دوایی

٢٤ بەفرانبار ٢٧٢٠، ٢٢:٢١

 

هەنگاو: سێ ‌هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی "رەبەت"ی سەردەشت کە سەرەتای ئە حەوتوویە و هاوکات لە گەڵ شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی ئەم دواییانە لە کوردستان دەستبەسەر کرابوون، بۆ ئورمیە بەڕێ کران.

بەگوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی شەممە، ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠( ٩ی ژائوویەی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە رەبەتی سەردەشت سێ لاویان بە ناوەکانی فەرهاد موساپوور تەمەن ٢٨ ساڵ، فەرەیدوون موساپوور تەمەن ٢٦ ساڵ و بەهمەن یووسف زادە تەمەن ٢٦ ساڵ دەستبەسەر کرد. 

فەرهاد موساپوور مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووە و لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە. براکەیشی لە ماڵەوە و بەهمەنیش لە ماڵی باوکیدا دەستبەسەر کراون. هێزە ئەمنییەتییەکان بێجگە لە پشکنینی ماڵەکانیان، ئەو کەسانەشیان داوەتە بەر کوتان و لێدان. ب

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو سێ هاووڵاتییە پاش دەستبەسەرکران بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنییەتی سپا لە ئورمیە بەڕێ کراوە و بنەماڵەکانیان تا ئیستا نەیانتوانیوە پیوەندییان لە گەڵ بگرن.

 
ئەو سێ هاووڵاتییە چالاکی مەدەنی و خوێندکاری بوون و لە رێکخەرانی رێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی سیسێر لە ساڵانی رابردوودا بوون کە بەردەوام لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە هەڕەشەیان لێکراوە.

 ئەوان هەروەها لە گوندی سیسێر کتێبخانەیەکیان دامەزراندووە کە ٤هەزار بەرگ کتێبی لێیە و یەکێ لە دانیشتووانی گوندەکە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو سێ ‌کەسەی بۆ ئەو چالاکە مەدەنیانە گەڕاندەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە